عه‌بدوڵڵا په‌شێو، نووسه‌رو شاعیری ناسراوی شاری هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه نامه‌یه‌كی بۆ سایتی فه‌رمیی سه‌رۆكی ڕووسیا نووسییوه‌و له نامه‌كه‌شدا به پۆتن ده‌ڵێت: ده‌نگدانتان بۆ قڕكردنی كوردان هه‌تا هه‌تایێ له زه‌ینی نه‌ته‌وه‌ییمان ناسڕێته‌وه. دڵنیاتان ده‌كه‌م، كه گه‌لی كورد، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییانه‌ی به سه‌ری هاتوون، ئاینده ده‌باته‌وه.
سڵاوتان لێ بێ،
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خنكان بێ ده‌ست به پووشێكیشه‌وه ده‌گرێ.
ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كم بۆ سایتی فه‌رمیی سه‌رۆكی ڕووسیا نووسی و گه‌یشت. نامه‌كه (به گوێره‌ی به‌رسڤی ئۆتۆماتیكی) دوای ٢٤ سعات، وه‌ك نامه‌یه‌كی كراوه، بڵاو ده‌كرێته‌وه. وام پێ باشه، هه‌موو لایه‌ك نامه بنووسن، به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌ركردایه‌تیی وڵاتانی كاریگه‌ر، گله‌یی له هه‌ندێكیان (به‌تایبه‌تی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا) بكرێ، هه‌روا سوپاسی وڵاتانی وه‌ك فه‌ره‌نسا و سكه‌ندیناڤیاش بكرێ، هه‌رچه‌ند هێشتا كرده‌وه‌مان نه‌بینیوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه به ڕووسی و كوردی ده‌خه‌مه به‌ر چاوی ئێوه‌ی ئازیز. (نه‌ده‌بوایه، نامه‌كه له ١٠٠٠ پیت تێپه‌ڕێ).
به‌ڕێز ڤڵادیمیر ڤڵادیمیرۆڤیچ
له مۆسكۆ خوێندنم ته‌واو كردووه. نووسه‌ر و وه‌رگێڕی پووشكینم بۆ سه‌ر زمانی كوردی. وه‌ك هه‌وادارێكی فه‌رهه‌نگی ڕووسی به جه‌نابتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، كه ده‌نگدانتان بۆ قڕكردنی كوردان هه‌تا هه‌تایێ له زه‌ینی نه‌ته‌وه‌ییمان ناسڕێته‌وه. دڵنیاتان ده‌كه‌م، كه گه‌لی كورد، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییانه‌ی به سه‌ری هاتوون، ئاینده ده‌باته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ردۆگان، كه ڕێگه‌ی سیاسی له‌به‌ر ده‌میا گه‌یشتۆته بنبه‌ست و ئێستا به تاقی ته‌نیا، بێ پشته‌وانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاره‌كانی ده‌دا.
وێڕای ڕێزم بۆتان
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
لینكی سایتی پووتین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌نگ هه‌ڵبڕن، به‌تایبه‌تی كوردانی ڕووسیا:
https://pravo.media/kak-pravilno-napisat-otkrytoe-pismo-pr…/
Уважаимый Владимир Владимирович,
Получил обраование в Москве, писатель, переводчик Пушкина на Курдский. Я как поклонник Русской культуры, сообщаю вам, что, Ваше вето на уничтожение Курдов останется в нашей национальной памяти на всегда. Я заверяю Вас, что у курдского народа, несмотря на все беды, есть будущее, в отличие от Эрдогана, который вышел на финишную прямую своего политического пути, оставшись впервые один на один со своими решениями,без поддержки мирового сообщества.
С уважением,
Абдулла Пашеу (Курдский писатель и поэт)
ئاماده‌كردنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.