به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى ناردووه رایدهگهێنێت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه نیازی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌و گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانیان هه‌یه بۆ وه‌رزی 2019 -2020 ، كه‌وا كۆمپانیای سه‌ره‌كین و گرێبه‌ستی راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیە ، له ماوه‌ی 7 رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری پارێزگاکانی خۆیان بكه‌ن به مه‌به‌ستنی وه‌رگرتنی مه‌رجه‌كان و واژۆكردنی گرێبه‌ست.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیایانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی (فه‌رعی) كاری گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران بكه‌ن لە هه‌مان وه‌رزدا، ئه‌وا ده‌توانن له هه‌ر كاتێك کارەکە ئەنجام بدەن و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكانیان بكه‌ن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.