به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى له‌سه‌ره و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌زموونه‌كان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بە بڕیاری وەزیری پەروەردە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە دوو ساڵ لەسەر یەكتر دەرنەچوون لە پۆلێكدا بۆیان هەیە بۆ ساڵی سێیەم لە قوتابخانەكانی ڕۆژ بەردەوام بن.
په‌روه‌رده راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەگەر قوتابی نیشتەجێی ئەو شوێنانە بێت كە قوتابخانەی ئێوارانی تێدا نییە مافی هەیە تەنیا بۆ ساڵی سێیەم لە قوتابخانەكەی بمێنێتەوە واتا لە خوێندنی ڕۆژ بەردەوام بێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.