به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تۆاناى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌درێژى 26 كیلۆمه‌تى قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژى هێڵى گواستنه‌وه وزه‌ى كاره‌باى بازیان چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه پێشنوه‌ڕى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/10/2019 به‌سه‌رپه‌رشتى رمك ره‌مه‌زان قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ و به‌رپرسانى دیكه‌ى حكومی ئاماده‌بوو ، له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستكرا به‌جێبه‌جێكردنى به‌شى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى 132 كه‌ى ڤى ویستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى بازیان - چه‌مچه‌ماڵ.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، پرۆژه‌كه راسته‌وخۆى له‌لایه‌ن به‌شى هێڵه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕى 6 ملیۆنى دۆلارى بۆ ته‌رخان كراوه، یارمه‌تى ده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌ووه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى سه‌رهێڵه‌كان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.