ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/10/2019 لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیاستی سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونەوه و تێیدا چه‌ند پرسێك بۆ دانانی كاندیده‌كان و سەرۆکی لیستەکان تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ دیاری كردنی كاندیده‌كان کرا و لەگەڵ ئالیەتی دیاری کردنی کاندیدەکان بۆ پارێزگاکانی کەرکووک و موسل و دیالە.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له پرێس كۆنفرانسێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان گوتى: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كان و ئاماده‌كاریه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی، له هه‌مان كاتیش‌دا دیاریكردنی كاندیده‌كان تاووتوێ كران.
گوتیشی: هه‌موو ته‌وه‌ره‌كانی ئاماده‌كاری و كاره‌كانی هاوپه‌یمانیی كوردستانیمان هه‌ڵسه‌نگاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له ئاستی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربوو له لیسته‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌شی دراون كۆده‌نگییان له‌سه‌ره.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ئەم هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر بەبەشداری هەموو لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لەم هاوپەیمانیە بەڕێوەبچێت.
لیستی هاوپەیمانیی کوردستان کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین) پێکهێندراوە، هەتا ئێستا جیا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان سەرجەم 26 لایەنی سیاسی تێیدا بەشدارن، بڕیارە ڕێكکەوتی 1ی4ی2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.