Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 13:09

په‌رله‌مانی کوردستان بارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ ده‌کات

لەسەر داواکاری زۆربەی فراکسیۆنەکان
کوردستان TV
#7
100%


پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستانەوە کۆببێتەوە.

بڕیارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستانەوە کۆببێتەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری زۆربەی فراکسیۆنەکان بووە.
 
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی رۆئاوای کوردستان و لەشکرکێشییەکانی تورکیا.

پێشتر لە راگەیەنراوێکدا پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرد و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کار بکات بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.