به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان له شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا له هه‌ولێر ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی ماددی لێكه‌وته وه گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێریش له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: ڕووداوه‌كان له حاڵه‌ت ده‌رچوون و رِۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌یانی ئۆتۆمبیلێكی كیای بارهه‌ڵگری بچووك له‌دابه‌زینی 120مه‌تری له‌نزیك ماجدی مۆل وه‌رگه‌را كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی ماددی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مجۆره ڕووداوه له‌گه‌ل كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120مه‌تری زۆر دووباره ده‌بێته‌وه له‌نزیك ده‌رچه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش بۆنهزانینی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل شه‌قامه‌كه دێته به‌رهه‌م، چونكه ده‌رچه‌كان هه‌موویان شیوه‌یان نیمچه بازنه‌ییه و له‌سه‌ر شیوه‌ی باڵی په‌پوله‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات له‌كاتی دابه‌زین یان ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتن خیراییهكان كه‌مبكرێنه‌وه نه‌ك به‌هه‌مان خێرایی 120مه‌تری لێخورین بكرێت، چونكه له‌و حاڵه‌تانه ئۆتۆمبیله‌كان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هێزی فڕێدانی ناوه‌ند، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئۆتۆمبیله‌كان له‌ڕێگا ده‌ربچن ئه‌گه‌ر خێراییان زۆر بێت.
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ ڕاشیگه‌یاندووه: بۆیه ئیمه ڕێنمایی شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له رۆیشتنه نیمچه بازنه‌ییه‌كان خێراییان زۆر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م حاله‌ته نه‌بنه‌وه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.