بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە لێژنەکەیان سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سوسن محهمهد میرخان سەرۆکی لێژنە و ژیان تاهیر جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنهكه بڵاوی كردهوه كه لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بەرێوەچوو، سەرەتا سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون خوێندرانەوە و پاش تاوتوێکردنیان وەڵامی پێویستیان درایەوە، پاشان لەلایەن سەرجەم ئەندامانی لێژنەکە باس لەو چالاکیانە کرا کە لە ماوەی رابردوو ئەنجامیان داوە بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی
راشیدهگهیهنن ، لەلایەکیتری کۆبوونەوەکە دا باس لە ناوەرۆکی سەردانی لێژنەکە کرا بۆ وەزارەتی شەهیدان دەرەنجامی سەردانەکە خرایە روو
هاوکات بریاریاندا سەردانی هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردە و شارەوانی بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی
لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان دهشڵێن ، هەرلە کۆبوونەوکەدا جەختیان لە دانانی سەرۆکێک کرد بۆ لێژنەی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دەست بەکار بن و قەرەبووی کەس و کاری قوربانیانی دەستی تیرۆر بکرێنەوە، دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لێژنەکە بڕیاریدا بە راپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.