ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنفڕانسێكی دوو رۆژه له ژێر ناونیشانی "هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، هاوبەشی کردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری" لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی و ئابووری عێراق و ژماره‌یكی دیكه له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومی هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر به‌شداربوون.
له کۆنفڕانسەکەدا فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگەیاند: ئابووری هەرێمی کوردستان پێویستی بە حکومەتی ناوەندییە، وه‌ك چۆن حكوومه‌تی ناوه‌ندیش پێویستی به حكوومه‌تی هه‌رێمه، ئەوەش پێویستی بە رێککەوتنێکی گشتگیر هه‌یه له نێوان هه‌ردوولادا.
جه‌ختیشی كرده‌وه له کە ئێستا ئەو نیەت و ئامانجە، لە حکومەتی عێراقدا بوونی هەیە، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویستە رێگەیەک بدۆزینەوە کە چۆن بگەینە رێککەوتن و رێککەوتنەکەش تەنها لەسەر بودجە و موچە نەبێت به‌ڵكوو لەسەر سەرجەم کێشەکان بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق باسی له بودجه‌ی 2020ی عێراق كرد‌و رایگه‌یاند: به‌هۆی ئەو بڕیارانەی لە حکومەت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه دەرچوون بۆ گه‌ڕانه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ی 200 هه‌زار كه‌س بۆ به‌شه ئه‌منییه‌كان و سوپا، كه ئه‌وه‌ش بارگرانی زۆر ده‌خاته سه‌ر بودجه و زیاتر له 44 ترلیۆن دینار له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بۆ موچه ده‌ڕوات، بۆیه ئامانجی حكومه‌ت بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتو‌كاڵى و گه‌شتیارییه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.