ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌م، شانشینی ئه‌كادیمیای سوید بۆ زانسته‌كان، خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌بواری ئابووری بۆ ساڵی 2019، به‌خشییه خاتوو ئیستیر دووفلۆ، كه ئه‌مریكییه و به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڕه‌نسییه و، دوو ئه‌مریكی دیكه به‌ناوه‌كانی ئهبهیجیت بانێرجی و، مایكڵ كریمه‌ر.
هه‌ژماری فه‌رمی ئه‌كادیمیاكه له‌سه‌ر "تویته‌ر" رایگه‌یاند، "ئه‌م خه‌ڵاته له بواری ئابووری به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له ئیستیر دووفلۆ، ئهبهیجیت بانێرجی و، مایكڵ كریمه‌ر، به‌هۆی تۆژینه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی په‌یڕه‌وێكی نوێ، كه پێشبینی ده‌كرێت باشترین چاره‌سه‌ربێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری هه‌ژاری له‌جیهاندا".
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردشتان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.