به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه له‌سه‌ر ڕێگای كفری - كه‌لار نزیك ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری سۆناتا ماتوورسكیل ڕوویدا، له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ماتوورسكیله‌كه به‌ناوی (میران عهباسئهحمهد) له‌دایكبووی 2003 دانیشتووی قه‌زای كفری به‌سه‌ختی برینداربوو پاش گه‌یاندنی به‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24 ی هاتووچۆ به‌ند كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.