لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكی كردن له‌مافى ئافره‌ت و داكۆكى كردن مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دانانى میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه به‌ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێى سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایته‌كان و ئه‌و سكاڵایانه كرا كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكی كردن له‌مافى ئافره‌ت و داكۆكى كردن مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆ و تاوتوێى سزاى له سێداره‌دان له هه‌رێمى كوردستان كرا كه داوكارییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى چاره‌نووسیان، له‌كاتێكدا له ساڵى 2005وه تاكو ئێستا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان واژوو له‌سه‌ر ئه‌م سزایه‌ى نه‌كردووه.
له‌كۆتایی دا لیژنه‌كه بڕیاریدا هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له رێكخراوه‌كانى ژنان و ئافره‌تان كۆببنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ژنان به‌دیوه خراپه‌كه‌ى له رێكلام.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.