Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 00:02

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندی باڵای ئەنەکەسە تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیان کرد

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە روونی مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش خرایه‌ روو
کوردستان TV
100%


هێمن هەورامی جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا، کە پێکهاتبوون لە ئیبراهیم برۆ،  کامیران حاجۆ ونزار بۆتانی کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندی ئەنەکەسە بە وردی دۆخ و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەو جەنگەی رووبەرووی بووەتەوە کە بەهۆیەوە خەڵکی سیڤیل ئاوارەبوونە و بە روونی مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئارادایە خستەروو ، هەر لەکۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانی خۆی نیشاندا لە سەرهەڵدانی ئەو دۆخە و رایگەیاند، لە دانیشتنی ئه‌مرۆ سێشەممە ١٥/١٠/٢٠١٩ ی پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان دەخەنە روو، هاوکات هیوای خواست سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا یەکهەڵوێست بن لە ئاستی ئەم دۆخە و جیاوازییەکانیان لە بەرژەوەندی خەڵکی رۆژائاوای کوردستان وەلا نێن و کێشەکان بە رێگەی دیالۆگ و دوور لە خوێنڕشتن چارەسەر بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.