Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 22:59

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوڕوپا لە عێراق کرد

نیگەرانی و تێبینییەكانی لەسەر ڕەوش و ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو
کوردستان TV
100%

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین هوس باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ڤینسۆ پوپۆ بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كە لە بەغدا تازە دەستی بە كارەكانی كردووە، پێزانینی هەبوو بۆ ئەو پێشكەوتنە ئیجابیانەی لە هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكە هاتووەتە ئاراوە و هەروەها سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و پەنادان و حەواندنەوەی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستان.

لە بەشێكی دیكه‌ی قسەكانیدا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق هەڵوێستی یەكێتیی ئەوروپای لەمەڕ بارودۆخی ئێستای سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە.

لەبەرامبەردا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

وێڕای ئاماژەدان بە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئەو دۆخەی كە لە سووریاوە هاتووەتە ئاراوە نیگەرانی و تێبینییەكانی لەسەر ڕەوش و ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دروستبوونی كەشی تازە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە ئیجابی هەڵسەنگێندرا. تاوتوێكردنی هەرەشە و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سووریا و ناوچەكە تەوەرێكی دیكه‌ی ئه‌و دیدارە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.