به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دوو برا كه هه‌ردووكیان له سنووری پیرانشار خه‌ریكی كۆڵبه‌ری بوون، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری پاوه له پارێزگای كرماشان بریندار كرا.
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ دووشه‌ممه هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنوری پیرانشار و له شوێنێك به ناوی قه‌ندیل كۆتران ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه كردنهكهشدا، دوو برا كه هه‌ردووكیان كۆڵبه‌ر بوون به ناوه‌كانی "ڕه‌حمان مورادی و سادق مورادی" كوری ئه‌حمه‌د و دانیشتووی قه‌بری حوسێن كوژران.
شایه‌نی باسه به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌نگاو ڕۆژی پێشتریش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی ته‌شاری پاوه به ناوی "دیاكۆ شه‌ریفی" به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بریندار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.