ئەمڕۆ 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان پێشوازی له شاندێکی سەربازی ئەمریکی كرد، کە پێکهاتبوون لە كۆڵۆنێڵ ئۆبراین و كابتن هێلین راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا لە هه‌ولێرو وه‌فدێكی یاوه‌ریان.
له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد ، له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.