Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 22:59

فه‌ره‌نسا: خه‌بات و تێکۆشانی پێشمه‌رگه‌ مایه‌ی شانازی هه‌موو لایه‌که‌ و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ش ئه‌رکی هه‌مووانه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌عێراق و سوریا كۆبونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ینێت: پێویسته‌ دۆستایه‌تی و هاوكاری ئێمه‌ و هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بێت، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بنه‌مای كاركردنی هاوبه‌شمان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بێت.


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 15 ى 10 ى 2019 ، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،   پێشوازی كرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ ئاری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌عێراق و سوریا و وه‌فدێكی هاوڕێی.


 رایده‌گه‌یه‌نن ، له ‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌  وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی رابردوو و ئێستای هێزه‌كان و راوێژكارانی فه‌ره‌نسای كرد له‌ هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی به‌رده‌وامیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، راشیگه‌یاند: وه‌ك گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین و خۆمان به ‌قه‌رزاری دۆستایه‌تیتان ده‌زانین.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و سوریا، رۆڵ و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی له‌ بنبڕكردنی تیرۆر و راوه‌دوونانی تیرۆریستان به‌رز نرخاند، وتیشی: خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ مایه‌ی شانازی هه‌موو لایه‌كه‌ و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش ئه‌ركی هه‌مووانه‌.

له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، هه‌ردوولا بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمیان تاوتوێكرد، به‌ بایه‌خه‌وه‌ له ‌چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان رووانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی هێزه‌كان به ‌گشتی و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌ به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ ناوچه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: پێویسته‌ دۆستایه‌تی هاوكاری ئێمه‌ و هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بێت و بنه‌مای كاركردنی هاوبه‌شمان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بێت.

1
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.