ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١٠/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی سێر جۆن لۆریمەر ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا.
لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەبوو. بارودۆخ و پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی عێراق و سوریا تاوتوێ کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە شەڕ و تووندوتیژی لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە و پێویستە بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن. هەروەها ئاماژە بەوە درا کە ئاڵۆزترکردنی زیاتری دۆخی ناوچەکە لێکەوتەی نەرێنی و نەخوازراوی ئەمنی و مرۆیی لێ دەکەوێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراقیش کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتیانەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە چونکە لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراقدایە.
شاندی میوان ستایشی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.