حكومهتى عێراق ترسى له دزهكردنى چهكدارانى داعش له سوریاوه بۆ ناو خاكى عێراق ههیه و بۆ رێگرتن لە دزەكردنی چەكدارانی داعش، وەزارەتی بەرگریی عێراق هێزی زیاتری رەوانەی سنووری نێوان عێراق و سووریا كردووە و چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر بۆ تووندکردنی سنوورەکانی لهگهل سویادا.
پێش چهند رۆژ 785 چەکداری داعش توانییان لە کەمپی عەین عیسا هەڵبێن، دوێنێش ترەمپ بەبێ ئەوەی ناوی کورد بهێنێت ئاماژەی بەوە کرد چەکدارەکانی داعش ئازادکراون بۆ ئەوەی ئەمریکا راپێچی نێو شەڕەکە بکرێت.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگهیاند" ئەو چەكدارە تیرۆریستانە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی عێراق دەبێت، بۆیە چەند رێكارێكی تووندمان گرتووەتەبەر بۆ داخستنی سنووری نێوان عێراق سووریا و رەوانەكردنی هێزی سەربازی و دانانی كامێرا و تاوەری چاودێری، هەروەها پەیوەندی بەردەوامیشمان لەگەڵ سووریاو هێزەكانی سووریای دیموكرات و توركیا و ئەمریكا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.