Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 21:20

ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دڵنیایی تأمین و کۆمپانیاکانی دڵنیایی لەئیسلامدا روون دەکاتەوە

لە فەتوایەکدا
کوردستان TV
100%


لە فەتوایەکدا سەبارەت بە حوکمی دڵنیایی –تأمین-و کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە ئیسلامدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا  راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ 


لەو فەتوایە ئاماژە بەوە کراوە، کە وەک هەر بابەتێکی تری سەردەم دڵنیایی (تأمین) جێگای مشتومڕو قسە لەسەر کردن بووە لەنێوان زانایان و پسپۆڕانی بواری فیقهی ئیسلامی، هاوکات سەرجەم جۆرو بڕگەو لایەنەکانی تەئمین خراوەتە ڕوو، وە روانگەی شەریعەت و بۆچوونی زانایانی کۆن و سەردەم گەنگەشە کراوە.


لەبەشێکی فەتوایە فەتوایەکە هاتووە: تەئمینی هەروەزی و کۆمەڵایەتی (التأمین التعاونی) رێگەپێدراوەو گرفتێکی شەرعی تێدا نیە، بەڵکو کارێکی جوان و باش و کۆمەک و هاوکاریە.


هەروەها هاتووە: ئەو جۆرە تەئمینەی کە بە زۆر دەسەپێندرێ و ئیلزامیە لەلایەن هەندێ حکومەت و وەزارەت و دەزگای میریەوە لە بەر ناچاری دروستەو رێگە پێدراوە بۆ کەسانێک کە هیچ چارەیەکیان نەبێت و بە هیچ جۆرێک نەتوانن خۆیانی لێ رزگار بکەن بەو مەرجەی:


  یەکەم: پێویستە بە ئەندازەی ئەوەندەی کە داویەتی وەریبگرێتەوە کاتێک زەرەری کرد یان زیانی گیانی بەرکەوت.


دووەم: وە ئەگەر زێدەیەکیشی هەبوو پێویستە بیبەخشێت بە پرۆژەیەکی خەیری گشتی (مشروع عام).


سێیەم: تەئمینی بازرگانی لەبەر بەڵگەکانی سەرەوە کە ئاماژەیان پێدرا، نا دروستەو حەرامەو رێگە پێدراو نیەو داواکارین موسڵمانانی خۆشەویست خۆیان لێی بەدوور بگرن.


دەقی فەتوایەکە :

 

1

كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ بۆ ده‌قی ته‌واوی فه‌تواكه‌: 

http://www.zanayan.org/partuk/ftwaytamen.pdf

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.