کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لەنێو یانەکانی مانچستەر یونایتد، ریال مەدرید و یۆڤانتس-دا توانایەکی بێ وێنە نمایش دەکات و لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدایە لە یاریەکانی پاڵاوتنی کاسی یورۆ ٢٠٢٠دا شەبەکی گۆڵی ئۆکرانیای برد بە حەوایا و بۆ حەوتەمین جار پێوانەکانی تۆمار کرد.
رۆناڵدۆ کە تا بچێتە تەمەنەوە زیاتر ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت، لە رووی گۆڵکردنەوە کەس ناتوانێت بیگرێتەوە. فیزیکە بەهێزەکەی، خێراییەکەی، تەکنیک و سەرکەوتنەکانی لە لێدانی تۆپ بۆ ناوچەی گۆڵ سەرنجی هەموولایەکی راکێشاوە و، ئەو ژمارە پێوانەییانەی لە یاریەکانی ٢٠٠٠ەکاندا بەدەستی هێنا، ناوی زیاتر دەرکرد.
- پێنج کەس لەپێشیەوەن
رۆناڵدۆ بەو ٧٠٠ گۆڵەی تۆماری کردوون، بووەتە ٦هەم ناو لەسەر ئاستی جیهان، سەرەتا لە ساڵانی ١٩٣١-١٩٥٥ بە ٨٠٥ گۆڵ جۆیف بیسکان لە ریزبەندی یەکەمدایە.
رۆماریۆ-ی بەرازیلی بە ٧٧٢ گۆڵ لە رزیبەندی دووهەم، پێلێ بە ٧٦٧ گۆڵ سێهەم یاریزانی مێژوون، ماکار فەرەنک پوسکاس بە ٧٤٦ گۆڵەوە لەریزبەندی ٤ەمدایەو گەرد مولەر-ی ئەڵمانی بە ٧٣٥ گۆڵ لەرزیبەندی پێنجەمدایە.
- زۆرترین گۆڵی بەجلوبەرگی ریالەوە کردووە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆرترینی گۆڵەکانی بە جلوبەرگی یانەی ئیسپانی ریال مەدریدەوە تۆمار کردووە.
ئەو یاریزانە لە ریال مەدرید و ٤ لیگی پاڵەوانێتیەکانی UEFA، ٣ کاسی جیهانی یانەکانی فیفا، دوو کاسی سوپەر UEFA، کاسی شانشینی ئیسپانی لا لیگا و سەرکەوتنەکانی لە کاسی سوپەری ئیسپانیدا لە ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٨ توانیوێتی ٤٥٠ گۆڵ تۆمار بکات.
رۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتدا ١١٨ گۆڵ، لە سپرۆتین لیشبۆن ٥ گۆڵ، لە ئێستای یۆڤانتسدا ٣٢ گۆڵ لە هەڵبژاردەی پورتوگالدا ٩٥ گۆڵی تۆمار کردووە.
- لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا لە دوای ٣٠ ساڵییەوە کرایەوە
لە کاسی تۆپی پێی ٢٠١٦ی ئەورووپادا دوای بردنەوەکەی لەگەڵ پورتوگال-دا کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆشحاڵ دەبێت و لە ژیانی پیشەییدا لە هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەکەیدا لەدوای ٣٠ ساڵییەوە زیاتر توانایەکی باشی نیشان دا.
پێش ٣٠ ساڵی بە جلوبەرگی هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە بەشداری لە ١١٨ یاریدا کردووە و ٥٢ گۆڵی کردووە ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ، لەدوای ٣٠ ساڵی بەشداری لە ٤٤ رووبەڕووبوونەوەدا کردووە و ٤٣ جار شەبەکەی گۆڵی بەرزکردۆتەوە.
لە کۆی ١٦٤ یاری لە یانەکانی مانچستەر یونایتد، ریال مەدرید و یۆڤانتسدا ١٢٧ گۆڵی تۆمار کردووە، لە لیگی پاڵەوانێتی UEFA دا بۆتە باشترین گۆڵکەری هەموو کاتەکان.
- دوای رۆناڵدۆ میسی دێت کە لە کۆی ١٣٧ یاری ١١٢ گۆڵی تۆمار کردووە.
رۆناڵدۆ بە جلی ریال مەدریدەوە لە وەرزی ٢٠١٣-٢١٠٤ ١٧ گۆڵی تۆمار کرد، لە لیگی پاڵەوانێتیەکاندا و لەیەک وەرزدا ئەمە یەکەم یاریزانە کە هێندە گۆڵی زۆر بکات.
- ٧ جار بۆتە ''پاشا''
لە لیگی پاڵەوانێتیەکانی UEFA دا کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆرترین جار بۆتە پادشای گۆڵ
پاڵەوانی گۆڵەکان کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد لە ٢٠٠٧-٢٠٠٨، لە ریال مەدریددا لە وەرزەکانی ٢٠١٢-٢٠١٣، ٢٠١٣-٢٠١٤، ٢٠١٤-٢٠١٥، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧ داو لە ٢٠١٧-٢٠١٨دا بۆتە پادشای گۆڵەکان.
- کۆڵێکشنی تۆپی ئاڵتونی
رۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد دا یەکجار بۆتە خاوەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، لەنێو ریزەکانی ریال مەدریدا ئەم کۆڵێکشنەی پەرەپێداوە. ئەو ئەستێرەیە لە ریال مەدرید و لە وەرزەکانی ٢٠١٣،٢٠١٤،٢٠١٦، ٢٠١٧ دا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێ دراوە و بەوەش ناوی چۆتە مێژووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.