Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 09:49

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێم لایەنە سیاسییەکانی کۆکردەوە

جەخت لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانییەکی کوردستان کراوەتەوە
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ چوار شەممە 16 /10/ 2019 لەشاری هەولێر، كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و حزب و لایەنە سیاسیەكان بەڕێوەچوو.

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانییەکی کوردستان کراوەتەوە.

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەركردایەتی پارتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  ڕایگەیاند، لەكۆبوونەوەكە باسی یەكخستنی تواناكانی ناوخۆ لەسەر پرسە چارەنووسساز و نیشتیمانیەكان كرا، كەوا هەموو لایەنەكان بەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لەسەر ئەو پرسانە ڕاوێژبكەن لەگەڵ یەكتر و یەك هەڵوێستی بنوێنین، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەش بەپێویستیان زانی، كەوا كۆبوونەوەی لەم شێوەیە بەردەوام بن بەشێوەی دەوری و سكرتاریەتێكیش كارەكانی ڕێكبخات و ئەجێندایەكی تایبەتی دەبێت، هەروەها لەسەر بارودۆخی پێویست كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.

گوتیشی: جەخت لەسەر ئەوەش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو توانا دیپلۆماسی و سیاسی و تەنانەت توانا مرۆییەکانیشی بخاتە گەڕ بۆ هاوکاریکردنی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.

دڵشاد شەهاب دەشڵێت: لەكۆبوونەوەكە پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری گرنگ بوون، هەموو لایەك كۆك بوون لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانیەك بۆ فڕاكسیۆنە كوردیەكان لەبەغدا و بەیەكەوە داوای مافەكانی گەلی كورد بكەن لە بوودجە و چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچە كوردستانیەكان، هاوكات سوود لەتوانا و یەك دەنگی كورد لەبەغدا وەربگیرێت لەسەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران بەیەك گووتار كورد لەبەغدا لەچوارچێوەی یەك هاوپەیمانیەتی كاربكەن.

ئاماژەی بەوەش کرد: لەبارەی ڕەوشی ئاڵۆزی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵسەنگاندنێکی واقعبینانە کرا و هەموومان لەسەر ئەوە کۆک بووین پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێم وەکوو قەوارەیەکی یاسایی و دەستووری و نیشتمانی ببێتە شوێنی کۆکەرەوەی سەرجەم بیروبۆچوونەکان و کۆبوونەوە داوای کرد کە هەموو تواناکانی هەرێم بخرێنە گەڕ تاکوو هەرچی زووە شەڕ لەو ناوچەیە کۆتایی پێ بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.