ڕۆژی ١٦ی ئـۆکتۆبەری ٢٠١٩ ھێرۆ مستەقا بە ئـامادەبوونی جان سولیوان یاریدەدەری وەزیری دەرەوە سوێندی یاسایی خواردو لە بولگارستان وەکوو باڵوێزی ئـەمریکا دەست بەکار بوو.
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کوردێک بە ناوی هێرۆ قادر محەمەد ئەمین موستەفا وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە کۆماری بولگاریا لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە دەستنیشان کرا.
ئەو خاتوونە خەڵکی شاری هەولێرە و چەندین بەرپرسیارەتی لە حکوومەتی ئەمەریکا هەبووە. لە ساڵی ٢٠١٦، لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە وڵاتی پورتوگال کاری کردووە و راوێژکاری سیاسی بووە لە باڵیۆزخانەی نیودێلهی لە هیندستان.
لە ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١، راوێژکاری جۆ بایدن بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندی و باشووری ئاسیا بووە.
هێرۆ یەکێک بووە لەوانەی، لە نزیکەوە چاودێری دانووستانەکانی گروپی ٥ زێدە ١ی لەگەڵ ئێران کردووە. لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئێران، ئیسرائیل – فەڵەستین و ئوردن بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ بە ئەرکێکی سیاسی لە شاری مووسڵ کاری کردووە و چەند بەرپرسیارەتی سیاسی لە لوبنان و یۆنان و ئەفغانستانیش هەبووە.
ئەو سیاسییە کوردە، لە ویلایەتی نۆرس داکۆتا ژیانی بەسەر بردووە و جیا لە ئینگلیزی، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هیندی و پورتوگالی دەزانێت و لە زانکۆی پرینستۆن ماستەری لە خزمەتگوازاری
سیاسەتی دەرەوە بەدەستهێناوە.
هێرۆ مستەفا لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٣ لە شاری هەولێرە و کچی تێکۆشەری دێرین عەبدولقادر محەمەد ئەمین، دامەزرێنەر و سەرنووسەری رۆژنامەی بارزانە کە لە ئەمەریکا دەردەچوو.
مستەر_کورد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.