شه‌وی رابردوو ته‌رمی ئامانج بابانی پێشکەشکاری بەرنامەی بێ سنووری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەممەدی هاوژینی كه ماوەی چەند ساڵێکه پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بووە، له‌گه‌ڵ منداڵەکەیان به‌ناوی هانۆ له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له نزیك تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی دۆزرانه‌وه.
له‌مباره‌وه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی قایمقامی ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی وێڕای ده‌ربڕینی دڵگرانی خۆی بۆ كوژرانی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه و سهرهخۆشیكردن له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، رایگه‌یاند: باشتر وایه له ئێستادا دان به خۆماندا بگرین و چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش بكه‌ین كه له زووترین كاتدا زانیاری و ورده‌كاری ته‌واو، له‌باره‌ی رووداوه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.