Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 18:41

په‌رله‌مانى کوردستان: نابێت رووداوی کوژرانى ئامانج بابانى و لانه‌ و مناله‌که‌ى بە تەمومژیی بمێنێتەوە و لێکدانەوەی جیای بۆ بکرێت

راگەیاندراوێك لە لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، لێژنه‌ى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر كوژرانى ئامانج بابانى و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌


رایده‌گه‌یه‌نن ، ئێوارەی دوێنێ‌ (16/ 10/ 2019)، كارەساتێكی جەرگبڕ هەمومانی لە هەرێمی كوردستان دا توشی خەمباریی و شۆك كرد، كە ئەویش روداوی گیانلەدەستدانی هەردو رۆژنامەنوس كاكە "هێمن نوری"، ناسراو بە "ئامانج بابانی" و "لانە حەمەساڵح"ی هاوسەری و مناڵە چاوگەشەكەیان بو.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەم روداوە، كە لەبەردەم تێرمناڵی شارەزوردا روی داوە، كارەساتێكی خەمناك و گەورەیە و زیانێكی گەورەشە بۆ سەر كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، ئێمە لە لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان-ی پەرلەمانی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی پرسە و هاوخەمیی خۆمان بۆ خانەوادە بەرێزەكانیان و رۆژنامەنوسانی كوردستان رادەگەیەنین، داواش لە دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس دەكەین پیشەییانە بەڵگەكانی تایبەت بەم كارەساتە بۆ رایگشتیی كوردستان رونبكەنەوە و نابێت ئەم روداوە، بە تەمومژیی بمێنێتەوە و لێكدانەوەی جیای بۆ بكرێت. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.