لهراگهیاندراوێكدا د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر كوژرانى ئامانج بابانى و هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌ى رایدهگهێنێت ، ئامانج و لانە هەردووکیان خوێندکاری بەشی ڕۆژنامەنوسی پەیمانگای تەکنیکی بوون، بەندە ئەوکات مامۆستای وانەی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووم و ساڵێک دەرسم پێ ووتون، ئەوان نمونەی کەسانی بەڕەوشت و ژیر و هێمن و لەخۆبوردوو بوون، نازانم ئەوە چ دڕەندەیەکە دەستی چووەتە خوێنی ئەم خێزانە بێ تاوانە!!
راشیدهگهیهنن ، تاساوم بە هەواڵی تیرۆرکردنتان، ڕۆڵە گیان نازانم چۆن گوزارشت لەم کۆستە بەسوێیە بکەم، هەردووکتانم زۆر خۆشەویست ئازیزەکانم...
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قێزەونە بدۆزنەوە، ئەگەرنا ئیتر کەس ناتوانێ لە ڕۆح و گیانی خۆی دڵنیا بێت...
لهكۆتادا رایدهگهێنێت ، خوا بە بەهەشتی بەرین شادتان بکات، خوای گەورە سەبوری هەموومان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.