له بیستوشه‌شی ئه‌م مانگه‌و له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی ئیسپانیا‌و له یاری كلاسیكۆ، یانه‌ی بارسه‌لۆنا پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه له یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا قسه‌و باسێكی زۆر له‌باره‌ی دواخستنی یاریه‌كه ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌ی كه بڕیار وایه له‌م رێككهوتهو له دژی بریاری دادگا بۆ زیندانیكردنی نۆ سه‌ركرده‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمه‌كه، به‌رێوه‌بچێت، به پێی بڕیاری دادگا ئه‌و نۆ كه‌سه هه‌ریه‌كه‌و سزای نۆ تا سێزه ساڵ به‌ندكردنیان بۆ ده‌رچووه، بۆیه داواده‌كرێت ئه‌و یاریه دوابخرێت، له نوێترین پێشهاتدا، پێشنیازكراوه یاریه‌كه له هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌م ڕێككهوتهش بۆ هه‌ردوو یانه‌یه گونجاوه
واش بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌وه بدات
پێشتریش یه‌كگرتووی لالیگا داوای كردبوو یاریه‌كه بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید بگوازرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆناو ڕیال مه‌درید به‌م داوایه رازی نه‌بوون
به تێپه‌ڕبوونی هه‌شت گه‌ڕی لالیگا ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و بارسێلۆناش به شازده خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.