یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر هه‌لسوكه‌وتی ره‌گه‌زپه‌رستی هانده‌رانی یانه‌ی لاتسیۆ، سزای به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا سه‌پاند
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بریاریداوه له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتیك له خولی ئه‌وروپای ناسراو به یۆرۆپالیگ، هانده‌رانی یانه‌ی لاتسیۆ مافی چوونه ژووره‌وه‌یان نابێت و بێ به‌ش ده‌بین له ئاماده‌بوون له نێو یاریگا بۆ هاندانی یانه‌كه‌یان
هه‌روه‌ها لێژنه‌ی سزاكانی سه‌ر به یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا هه‌ڕه‌شه‌ی له كارگێری یانه‌كه كردوه له یاریه‌كانی دیكه‌ش ده‌رگای چوونه ژووره‌وه به‌رووی هانده‌رانی یانه‌كه دابخات
بۆیه له‌ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ره‌گه‌ز په‌رستیه ئه‌وا یانه‌كه‌ی به‌درێژایی ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یاری ئه‌نجام بدات، له‌هه‌مان كاتدا یانه‌ی لاتسیۆ به‌بڕی بیست هه‌زار یۆرۆ سزا دراوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی یانه ئیتالیاكه روونیكردۆته‌وه تانه له بریاره‌كه ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سزایه به زۆر توند وه‌سفده‌كه‌ن
جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه یانه‌ی لاتسیۆ به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌گه‌ز په‌رستی هانده‌رانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا سزا ده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.