گۆڵپارێزی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی دیڤد دی خیا دووچاری پێكان هاتووه، بۆیه ئه‌و گۆڵپارێزه بۆ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپول له خولی ئینگلیته‌را داده‌بڕێت
له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا و سوید له پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆ، كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به‌گۆلێك كۆتایی هات، دی خیای گۆڵپارێز له‌م یاریه دووچاری پێكان هات و به‌پێی لێدوانی تیمی پزیشكی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌م گۆڵپارێزه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه
به‌مه‌ش ئه‌و گۆڵپارێزه بۆ یاری هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر بیانه‌ی لیڤه‌رپول داده‌برێت و به‌شداری نه‌كات، لای خۆیه‌وه تیمی پزیشكی یانه‌ی مان یونایتد بڵاویانكرده‌وه پشكنینی پزیشكی زێتر بۆ دی خیا ده‌كه‌ن تا دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و گۆلپارێزهو ڕاده‌ی توندی پێكانه‌كه‌ی به ته‌واوی بزانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.