ئەمڕۆ ژان ئیف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی" خۆشحاڵ بووین بە پێشوازی لە جەنابی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەردانی جەنابیان لەم دۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەدا وەک پشتگیری و بایەخی فەرەنسا بە هەرێمی کوردستان و عێراق و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە دەبینین بەشێوەیەکی گشتی".
وتیشى" لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزیان باسی دۆخی ئێستای عێراق و گفتوگۆ و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدامان کرد و گرنگی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا باسمان کرد. هەروەها دوایین پێشهات و پەرەسەندنی ناوچەکە بەگشتی و دۆخی سووریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی فورات لەم کۆبوونەوەیەدا بەگشتى باسکرا.
نێچیرڤان بارزانی، وتیشى" ئێمە نیگەرانی دۆخی مرۆیی و ئاوارەبوونی خەڵکی ناوچەکەین، بەتایبەتی کە ژمارەیەک لە گرووپە تووندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە کردارە سەربازییەکاندا بەشدارن. لەلایەکی دیکەشەوە پێشهاتەکان مەترسی جیدی لەسەر سەرهەڵدانەوەی داعش دروستدەکەن، كه هەڕەشەیەکی راستەقینەی جیدییە و دۆخی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی و بەرەو شڵەژان دەبەن.
وتیشى" پێمانوایە دۆخی ناوچەکە پێویستی هەنگاونانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخوازێت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان رابگرن و رێگەچارەی ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی سووریا پێشبخرێت.
وتیشى" بۆ جێگیربوونی ئارامی و سەقامگیری و چارەسەری ئاشتیانە هەرچییەک بکەوێتە ئەستۆی ئێمە ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەک.
نێچیرڤان بارزانی، وتیشى" بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دووبارە بەخێرهاتنی جەنابی وەزیر دەکەین و سوپاس و پێزانینمان بۆ فەرەنسا و جەنابی سەرۆک ماکرۆن دووپات دەکەینەوە کە لە رۆژە سەختەکاندا پشتگیری و هاوکاریی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد و رۆڵێکی گەورەی لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق بینی و رۆڵێکی گەورەیان بینی لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە شەڕی داعشدا. ئێستاش هاتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەولێر و بۆ عێراق نیشانەیەکی پشتگیرییە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ عێراق و بۆ هەموو ناوچەکە.
ههروهها له لایهن خۆیهوه، ژان ئیف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگهیاند" بهڵێن دهدهین پشتیوانى كوردهكان بكهین و هیوادارین به زووترین كات كۆبوونهوهیهكى هاوپهیمانان ئهنجام بدرێ كه ههموو وڵاتانى یهكێتى ئهوروپا ئهوهیان پێ باشبووه.
ڕوونیشى كردهوه كه هێرشهكانى توركیا بۆ ڕۆژئاواى كوردستان جارێكى تر داعش بههێز دهكاتهوه و پێویسته هاوپهیمانان چالاكییهكانیان دژى داعش بهردهوام بێت.
ههروهك ئاماژهى بهوه كرد، نابێ دۆخى مرۆیی وهك سهرهتاى مانگى ئۆكتۆبهر بمێنێتهوه دهبێت دۆخهكه چارهسهر بكرێت، جگه لهوهى كێشهى 13 ههزار چهكدارى داعش ماوه كه تائێستا له زیندانن.
لودریان وتیشى" بەردەوام دەبین لەدیدارەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەڵسەنگاندنی دۆخەكەشمان كردوە، بۆیە دەبێت وڵاتانی هاوپەیمان كۆببنەوە تا بزانن گەیشتونەتە چ قۆناغێك، چونكە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا ناسەقامگیری لەناوچەكە دروست كردوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.