ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی شەڕ و روبەڕوبونەوەکان و هێرشی تورکیا سەرجەم سنوورەکان و دەروازەکان بە رووی سووریادا داخراون، وەک هەوڵێک بۆ رێگریی کردن لە تاوانباران و دزەکردنی تیروریستان.
لە کۆبونەوەی نێوان وەزیری کۆچ و کۆمیسیاری مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان گفتوگۆ لەسەر ئەگەری ئاوارەبونی دانیشتوانی باکوری سووریا کراوە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعش کە ئێستا لە کامپی هۆلی دێرکن.
وەزیری کۆچ رایگەیاندوە" سەرجەم دەروازە سنورییەکان و نزیک لە ناوچەکانی شەڕ لەگەڵ سووریا داخراون، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە هەماهەنگی و هاوکاریی هەیە بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و رێگریی کردن لە دزەکردنی کەسانی گومانلێکراو و تۆمەتبار کە خۆیان بخزێننە ناو کاروانی ئاوارەکانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.