ڕێكخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International ده‌ڵیت توركیا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا تاوانه‌كانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه.
ڕێكخراوه‌كه رۆژی هه‌ینی 18ی مانگی 10ی 2019 ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی له‌شكری توركیا و تاقمه‌كانی چه‌كداری سه‌ر به ئه‌و وڵاته له سوریا، بڵاوكرده‌وه كه‌تیایدا هاتووه:
هێزه‌كانی له‌شكری توركیا و هاوبه‌ندی گرووپه‌كانی چه‌كداری سوریا كه توركیا پشتیوانیان لێده‌كات ڕه‌فتارێكی جێگای شه‌رمیان به‌رامبه‌ر به ژیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی نیشان داوه، وه‌ك چه‌ندین پێشێلكاری جیدی و تاوانه‌كانی شه‌ڕ كه كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كی و هێرشه‌كانی نایاسایی ده‌گرنه‌وه، و له ئه‌نجام دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان كوشتووه و برینداریان كردوون، له ماوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه بۆ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا كردوویانه.
ئه‌و ڕێكخراوه به پشت به‌ستن به گه‌واهیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕووداوه‌كانیان به چاوی خۆیان دیوه و هه‌روه‌ها گه‌واهیدانی كارمه‌ندانی پزشكی و فریاكه‌وتن، ئاواره‌كان، ڕۆژنامه‌نووسان، كارمه‌ندانی خۆجێی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها توژینه‌وه و پشتڕاستكردنی گرته ڤیدیۆییه‌كان وپێداهاتنهوه به ڕاپۆرته‌كانی پزشكی و به‌ڵگه‌كانی تر ئه‌و ڕاپۆرته‌یان نووسیوه.
ئه‌و زانیارییه كۆكراوه‌یه به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی هه‌ڕه‌مه‌كی له ناوچه‌كانی دانیشتوان، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر مالان، بۆ سه‌ر نانه‌واخانه و قوتابخانه‌یه‌ك دابین ده‌كات، كه له لایه‌ن توركیا و تاقمه‌كانی چه‌كداری هاوپه‌یمانی ئه‌نجامدران. ئه‌و زانیارییه هه‌روه‌ها زانیاری دڵته‌زێن سه‌باره‌ت به كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كی خانمێكی سیاسه‌توانی كوردی سوریا، هه‌ڤڕین خه‌له‌ف ده‌خاته‌ڕوو كه له لایه‌ن تاقمی 'ئهحرارئهلشهرقیه' واتا به‌شێك له له شكری نیشتمانی سوریاوه كوژرا. واتا ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ی تاقمی چه‌كدارانی سوریا له لایه‌ن توركیاوه پڕچه‌ك كرا‌و و پشتیوانیان لێده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی گشتی ڕێكخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی كوومی نهیدوو گوتی: هێرشی له‌شكری توركیا بۆ نێو سوریا ژیانی خه‌ڵكی سوریای تووشی وێڕانی كردووه ئه‌وانه‌ی كه جارێكی دیكه زۆریان بۆ هێنراوه ماڵه‌كانیان جێ بهێڵن و له نێو بۆمبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی، ڕفاندن و كوشتنه‌كانی هه‌ڕه‌مه‌كی دا ده‌ژین. هێزه‌كانی له‌شكری توركیا و هاودهستهكانیان هیچ نرخیان بۆ ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل دانه‌ناوه، هێرشی مهرگهێنهرانهیان له ناوچه‌كانی دانیشتوان ئه‌نجامداوه كه خه‌ڵكیان كوشتون و برینداركردوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: توركیا به‌رپرسیاری كرداره‌كانی تاقمه‌كانی چه‌كداری سوریایه كه پشتیوانیان لێده‌كات، ته‌یاریان ده‌كات و ڕێنوێنیان پێده‌دات. تا ئێستا، توركیا پێشی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی ئازاد كردووه كه پێشێلكارییه‌كانی جیدی له عه‌فرین و شوێنی تر ئه‌نجام بده‌ن. ئێمه جارێكی دیكه داوا له توركیا ده‌كه‌ین كۆتایی به پێشێلكارییه‌كان بهێنێت، كه‌سانی تاوانبار به به‌رپرسیاربزانیت، و پشتیوانی له ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه بكات كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا دان. توركیا ناتوانێت به ئه‌سپاردنی تاوانه‌كانی جه‌نگ به گرووپه‌كانی چه‌كدار خۆ له به‌رپرسایه‌تی لابدات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.