به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار سوپای توركیا له ئێواره‌ی دوێنییه‌وه تا ئێستا میلیشیای زیاتر‌و چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی سه‌رێكانیێ ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، توركیا به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی گرووپه میلیشیاكان و چه‌كی قورس بۆ سه‌رێكانیێ و ناوه ناوه‌ش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.