سه‌ره‌تای پایز كاتی ساوار كوڵاندنه (دانوو) داب و نه‌ریتێكی كۆنی كورده‌واریه داكردن و هه‌ڵگرتنی ڕزقی ساڵه وه به‌تایبه‌تی زستان، به‌هاوكاری ژنانی جیران و گه‌ڕه‌ك ،ئه‌وكاره ده‌كرا هه‌ر چه‌نده ئێستا ساوار كوڵاندن كه‌م بیته‌وه به‌ڵام له گونده‌كان هه‌ر ماوه، دڵخۆشی منداڵان له‌وه‌دابوو هه‌ر یه‌كه‌و به قاپێكه‌وه له دیار مه‌نجه‌ڵه گه‌وره‌كه ریزیان ده‌گرت تا ساواره‌كه دهكوڵاو به‌شی خۆیان وه‌رده‌گرت.
ساوار یه‌كێكه له خواردنه خۆش و به چێژه‌كان كه خه‌ڵكانێكی زۆر تامه‌زرۆی ئه‌و خواردنه‌ن چونكه سوودێكی زۆری ھه‌یه و ده‌تواندرێت به چه‌ندین شێوه ئاماده‌بكرێت و له كوردهواری خۆمان خه‌ڵكی به چه‌ندین شێوه ساوار ئاماده ده‌كه‌ن وه‌ك پڵاو وساوار و ساواره سووره و شله ساوار
سووده‌كانی ساوه‌ر
ساوه‌ر یه‌كێكه له خۆراكه به‌تامه‌كان له گه‌نمی هاراو دروست ده‌كرێت، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خواردنێكی باوه:
1ده‌وڵه‌مه‌نده به (كالۆری ،پرۆتین ،ڕیشاڵ ،ڤیتامین B6 ،مه‌گنیسیۆم ،مه‌نگه‌نیز ،ئاسن).
2به‌سوده بۆ ته‌ندروستی دڵ.
3پاڵپشتی كۆنترۆڵ كردنی شه‌كری خوێن ده‌كات.
4به‌سوده بۆ كرداری هه‌رس و یارمه‌تی گه‌شه‌ی به‌كتریا سود به‌خشه‌كانی هه‌ناو ده‌دات.
5یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات.
ئا/ م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.