لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه کارکردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە، پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راشیدهگهیهنن ، قۆناغی یه‌كه‌م 14 كیلۆمه‌تری ته‌واو ده‌كرێت، كه رێگەی به‌حركه به رێگەی كۆیه دەگەیەنێت.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌شڵێت ، شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر، درێژییه‌كه‌ی 70 كیلۆمه‌تره، هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن.

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.