لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانى نێو خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه گه‌یشتوه‌ته كۆتایى و له‌م رۆژانه ئه‌نجامه‌كان ئاشكراده‌كرێن.
ئەمڕۆ شەممە، نورى دلێمى وەزیرى پلاندانان و سەرۆکى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و شارەکانى دیکە کە کوشتن و برینداربوونى خۆپیشاندەرانى لێکەوتەوە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ شەوى رابردوو راپۆرتەى لیژنە لاوەکیەکان بینران و بڕیارە ئێوارەى رۆژى یەکشەممە راپۆرتى کۆتایى لەبارەى لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و شارەکانى دیکە رادەستى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران بکرێت.
لاى خۆیەوە عادل عەبدولمەهدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاندووه لیژنەکە گەیشتوەتە هەندێک دەرئەنجام و هەموو کەمتەرخەمەکان رێکاریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.