له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هاتنی وه‌رزی پایز و گۆرانی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه وه له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و شه‌پۆڵه بارانه دووگه‌نجی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی لێدانی هه‌وره بروسكه بوونه قوربانی
بارزان عوسمان:وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگه‌یاند:ئه‌مرۆ ئێواره 19/10/2019 له ئه‌نجامی لێدانی هه‌وره بروسكه دوو هاوڵاتی له گونده‌كانی ناوچه‌ی نەوڕۆڵی سەر بە ناحیه‌ی سیروانی سه‌ربه شاری هه‌ڵه‌بجه بوونه قوربانی
ووته‌بێژه‌كه رایگه‌یاند: قوربانیه‌كان یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه به ناوی (ئا. ا. ح) تەمەن 24 ساڵ،پیشەی قوتابیه ئه‌ویتریان كه برینداره ته‌مه‌نی 19 ساڵانه پورزای یه‌كترین ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه لهژیرچاودێری پزیشكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.