فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بێت، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاگربه‌سته‌كه یارییه‌كی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیایه.
مه‌زڵوم عه‌بدی هه‌سه‌ده بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، توركیا رێگه‌ی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له سه‌رێكانی نادات و رێگری له كشانه‌وه‌یان ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا توركیا ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ناكشێنه‌وه ئه‌مه‌ش پیلانگێڕییه دژی هێزه‌كانمان.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بێت، ئه‌و ئاگربه‌سته یارییه‌كی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.