فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لێژنه‌ى بەرگرتن له ئه‌گه‌ری دروست بوونى لافاوى پارێزگارى هه‌ولێری كرد ..
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كانى روودانى لافاو له سنووری پارێزگاى هه‌ولێر له وه‌رزى باران و زستان كرا و تێكڕاى دام و ده‌زگاكان به ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵبستن و چاره‌سه‌ری كه‌م و كوڕی و شوێنه پێشبینیكراوه‌كان بكه‌ن كه ره‌نگه لافاویان تێدا روو بدات .
هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری ته‌واویش ڕاگه‌ینرا بۆ به‌شداری تیمه‌كانى فریاگوزاری و شاره‌وانى و به‌رگرى شارستانى له‌كاتى روودانى هه‌ر لافاوێك بۆ ئه‌وه‌ى به كه‌مترین زیان تێبپه‌ڕێت ، له‌و پێناوه‌ش ئامێر و ستافه‌كان و دانانى ژووری عه‌مه‌لیاتى فریاگوزاری بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى كه پێویست به فریا گوزاری و چاره‌سه‌ر كردنى كه‌م و كوڕیییهكان بكات ...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.