مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بۆ به‌رده‌وامیدان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش له‌وانه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی له سوریا دهكشێندرێنهوه ره‌وانه‌ی عێراق بكرێن.
ئیسپه‌ر بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: له‌وانه‌یه ئه‌و هێزه ئه‌مریكییه‌ی كه له سوریا پاشه‌كشه ده‌كات كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌بێت، بۆ به‌رده‌وامیدان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و یارمه‌تیدانی پاراستنی ئه‌و وڵاته، له‌رۆژئاوای عێراق جێگیربكرێن.
گوتیشی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به به‌هێزی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستی پێكردووه، ئێمه قسه له‌سه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و چه‌ند رۆژێك ناكه‌ین، به‌ڵام پلانی ئێستامان ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه له رۆژئاوای عێراق جێگیر بكه‌ین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.