ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/10/2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران له ڕاگه‌ێندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: له بازگه‌ی زینی وه‌رتێ توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: له ڕێكه‌وتی 15/10/2019 له لایه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران له بازگه‌ی زینی وه‌رتێ توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی 1 كیلۆو 997 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریشتاڵ و بڕی 1 كیلۆو نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "هێرۆین و 475 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تبار كه خه‌ڵكی شاری دهۆكن به ناوه‌كانی (ح،م،ح) و (س،ح،ى).
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له چالاكییه‌كی دیكه‌دا له ڕێكه‌وتی 16/10/2019 له لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆرانه‌وه توانرا هاوڵاتیه‌كی ئێرانی له قه‌زای سۆران به ناوی (ع،ع،ر) ده‌ستگیربكرێت كه بڕی 1 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له جۆری هێرۆین پێگیراوه و دوای ده‌ستگیركردنیشی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌رسێك تۆمه‌تباره‌كه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و به پێی مادده‌ی 14 له یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.