Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 08:11

به‌فر به‌شێکی چیای هه‌ڵگوردی داپۆشی

یەکەم بەفرینی ئەمساڵ
کوردستان TV
#7
100%


چیای هه‌ڵگورد، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین چیای كوردستانه‌ و و به‌رزییه‌كه‌ی 3116 مه‌تره‌ ئه‌م ساڵ یەکەم بەفری وەرزی لەوچیایە دەباریت.

له‌گەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواو بارینی نمەباران لەهەندێک ناوچەی کوردستان شەوی ڕابردوو 19ــ 20/10/2019 لە سه‌ر لوتكه‌ی چیای (هەڵگۆرد ) یەکەم بەفری ئەمساڵ باری.

بارینی بەفر لەسەر لوتکەی ئەو چیای لەکاتێکدایە هێشتا (2) مانگ لە وەرزی پایز ماوە
چیای هه‌ڵگورد، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین چیای كوردستانه‌ و به‌رزییه‌كه‌ی 3116 مه‌تره‌ ساڵانە یەکەم بەفری وەرزی لەوچیایە دەباریت شەوی ڕابردووش یەکەم بەفری وەرزی ئەمساڵی لێ باری.

بارینی نمەباران و به‌فر له‌ چیا و به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش گۆڕانکاری کەشوهەوا ڕوویداوە پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیوون.

سیدەکان /مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.