Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 08:10

لە ئەنجامى سکاڵاى قوتابیان 1579 قوتابی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران

ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌
کوردستان TV
#7
100%


لەمیانی گفتوگۆیەكدا لەگەڵ قوتابیانی زانكۆی گەرمیان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لە ئەنجامی پێداچوونەوە بە سكاڵای خوێندكاران (1579) قوتابی دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیران بەمەش رێژەی وەرگرتنی خوێندنی بەخۆڕایی زیادیكرد.

ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى بەسەرکردنەوەى زانکۆى گەرمیان هات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاوەرى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد و، لەلایەن د. سیروان حەسەن سەرۆکى زانکۆ و  یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ و قوتابیان پێشوازى لێکرا.

وەزیرى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شی ڕاگەیاند: بەخۆشحاڵیەوە دەمانەوێت لێرەوە ئەوە ڕابگەیەنین، کە لە ئەنجامى پێداچونە بە سکاڵاى قوتابیان و پێداچونه‌وه‌یان (1579) ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرین، بەمەش وەرگرتنى ڕێژەى وەرگرتنى خوێندکاران بەخۆڕایى بەرزدەبێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئەو دەرچوانەى کە سکاڵایان تۆمارکردبو دەتوانن بە هەمان سیستمى ئەلیکترۆنى و، لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمه‌کە و، بەهەمان وشەى تێپەڕ و نهێنى ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.