له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ى كاروباری یاسایی له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه بەئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان و راوێژكاران لێژنه‌كه كۆبووه‌وه
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بڕگه‌و ماده‌كانی پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه كه له دانیشتنه‌كانی پێشووى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پێشنیازەیاساکە ئه‌مرۆ دووشه‌مە ٢١/١٠/٢٠١٩ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی شارەوانی و لیژنه‌ی كاروباری یاسایی بەڕێوەبچێت بۆ نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتى هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌و پێشكه‌شكردنی به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەپێشنیازەکەو گفتوگۆکردنی لەهۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.