وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگهیاند، بەغدا پەیوەست نییە بە وەرگرتن و دادگاییکردنی چەکدارانی بیانی داعش.
دوای ئهوهی له ماوهی ھەفتەی رابردووی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لودریان سهردانی ههرێمی كوردستان و عێراقی كرد و داوای لە بەغدا کرد ئەو چەکدارانەی داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی فەڕەنسین و لە گرتووخانەکانی سووریا دهستبهسهرن بگوازرێنەوە عێراق و لە دادگایەکی عێراقی دادگایی بکرێن.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، كه عێراق پەیوەست نییه بە وەرگرتنەوەی ئەو چەکدارانەی داعش و خێزانەکانیان کە ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین، ئەوانە لە دادگای عێراقی بەپێی یاسا کارپێکراوەکان دادگاییدەکرێن.
ئهحمهد سەحاف ههروهها رایگهیاند، عێراق پەیوەست نییە بەو تیرۆریستە بیانییانەی کە ھەستاون بە کردەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی عێراق، پێویستە لەسەر وڵاتەکانیان کە بەرپرسیارێتییان ھەڵبگرن.
وڵاتانی رۆژئاوا مەترسییان ھەیە لەوەی سەدان چەکداری داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکانیانن لە گرتووخانەکانی باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ھەڵبێن.
بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە عێراق کردووە ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکەیان بگوازنەوە و لە دادگایەکی عێراقی دادگاییبکرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.