Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 09:11

ئێران دژى دامه‌زراندنى بنکه‌ى سه‌ربازی تورکیایه‌ له‌ سوریا و ره‌تیده‌کاته‌وه‌

عه‌باس موسه‌وى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ى دژى دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى توركیایه‌ له‌ سوریا و ره‌تیده‌كاته‌وه‌".

عه‌باس موسه‌وى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ كۆنفڕانسێكى رۆژنامه‌وانیدا گوتى: ئێران دامه‌زراندنى پێگه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ناو خاكى سوریا ره‌تده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها گوتیشى ده‌بێت رێز له‌ هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى تاران و سه‌لامه‌تى خاكى سوریا بگیرێت". 

موسه‌وى گوتیشی: "تاران دژى ئه‌نقه‌ره‌یه‌ له‌ دامه‌زراندنى پێگه‌ى سه‌ربازى له‌ سوریا و ده‌بێت چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سوریا به‌ رێگاى دیبلۆماسى بێت و پێویسته‌ رێز له‌ خاكى سوریا بگیرێت".

هاوكات گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتیشى: هیوادارین توركیا له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌یدا ره‌چاوى لایه‌نه‌ مرۆییه‌كان بكات و پێمانوایه‌ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سوریا له‌ رێگه‌ى رێككه‌وتنه‌ واژۆكراوه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.