ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مه‌ریكایی له هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات به‌ڵێنیان به هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات دا هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بده‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له لهشكركێشیـیهكهی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا و كاربكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئێواره‌ی دووشه‌ممه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پـێشوازی لێكرا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سیناتۆر لیندزی گراهام (كۆماری)، سیناتۆر كرێس ڤان هاڵن(دیموكرات)، سیناتۆر مارشا بلاكبێرن (كۆماری)، سیناتۆر جین شه‌هین (دیموكرات)، سیناتۆر ڕیچارد بلومنتاڵ (دیموكرات) .
پاشان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و به دوایدا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش سیناتۆره‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ كورد دووپاتكرده‌وه و لهشكركێشیـیهكهی توركیایان شهرمهزاردكرد.
سیناتۆر گراهام گوتی: پـێویسته هێزێكی بچوكی ئه‌مه‌ریكا له سوریا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا كاربكات و ئاسمانی ناوچه‌كانی باكوری سوریا بپارێزرێت و ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵێنراو له نێوان توركیا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دابمه‌زرێت و له لایه‌ن هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری بكرێت.
پاشان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كه به زیاتر له 10هه‌تا 12هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ی كردن و گوتی: ڕۆژ له دوای ڕۆژ نیگه‌رانیـیه‌كانی له باره‌یانه‌وه زیاترده‌بن.
گوتیشی توركیا له‌م دۆخه به‌رپـرسیاره و لهشكركێشیـیهكهی ڕێگه خۆشده‌كات بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
هه‌روه‌ها گوتی: متمانه‌ی به توركیا نیـیه كۆنترۆڵی به‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشدا هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و متمانه‌یه‌ی به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌یه كه پـێشتر به كاره‌كانیان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه.
سه‌باره‌ت به كێڵگه نه‌وتیـیه‌كانی سوریا، گوتی: ده‌بێت ئه‌و كێڵگه نه‌وتیـیانه بپارێزرێن و ڕێگه نه‌درێت ئێران كۆنترۆڵیان بكات.
پاشان سیناتۆره‌كانی دیكه‌ش هه‌موویان سه‌نگیان خسته سه‌ر پاراستنی كوردانی سوریا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و به‌ڵێنیان دا به ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات له كۆنگرێس فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر توركیا زیاتر بكه‌ن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د لای خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ ئه‌و داكۆكیـیهی لێـیان ده‌كه‌ن. پاشان ڕه‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك ترامپ گرت بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له سوریا، گوتی: ئه‌و بڕیاره زۆر زیانی پێگه‌یاندن و ئێستا توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانیان و به نیازه درێژه به هێرشه‌كانی بدات و هه‌ڕه‌شه‌ی پاكتاوی نهژادیـیان لێده‌كات.
گوتیشی : توركیا ده‌یه‌وێت ته‌واوی ناوچه سنووریـیهكان داگیربكات و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه جێی قبوڵ نیـیه، بۆیه داوای كۆتاییهێنان به داگیركاری توركیا ده‌كه‌ن و داوای سه‌پاندنی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌فڕین ده‌كه‌ن له باكوری سوریا و هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سنوور دابنرێت تاوه‌كو له هێرشی توركیا بیانپارێزێت. داواشیكرد كورد له پاكتاوی نه‌ژادی ڕزگاربكه‌ن.
سه‌رچاوه / به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.