دوای ئهوهى دوێنێ دووشهممه ، سەرۆک بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵەی ڕۆژئاواوە کرد کە بەهۆی بۆمبارانەوە لە ڕۆژئاوا بەشی زۆری جەستەی سووتاوە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی دهۆک.
سەرۆک بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ باوکی محەمەد، وێرای دەربڕینی هاوخەمی، ڕاشیگەیاند کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن.
ئەمڕۆ محەمەد حەمید، منداڵە بریندارەكەی رۆژئاوای كوردستان، لەسەر راسپاردەی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ چارەسەر رەوانەی وڵاتی فەرەنسا دەكرێت
محەمەد حەمید، یەکێکە لە بریندارانی رۆژئاوای كوردستان كە بەھۆی تۆپباران و بۆردومانی سوپای توركیا برینداربوو، گومانی ئەوەی لێدەکرێت بە چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان بریندارکرابێت، لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانیش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
k24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.