كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و كۆتایی به ئاگربه‌ستی نیوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان دێت.
رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای سه‌ر به توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، دواتر و له رێككه‌وتی 17ی ئۆكتۆبه‌ر شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و دوای چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و كۆتایی به ئاگربه‌سته‌كه دێت.
هاوكات چه‌ندین هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه درێژ بكرێته‌وه و چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ دۆخه‌كه و رێگری له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشی توركیا ده‌ستنیشان بكرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.