وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌مووانه و ده‌بێ ئاراسته‌ی هەنگاوەکان له‌عێراق و هه‌رێم بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی بێت.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ ئهیۆت، فه‌رمانده‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی وه‌زاری له عێراق كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی تیمی هاوپه‌یمانی وه‌زاری له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، بارودۆخی عێراق و هه‌رێم تاوتوێكرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزى و هاوبه‌شی هێزه‌كان لهرووبهڕووبونەوەى تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمان پێویستیه‌كی حه‌تمی یه‌و جێگه‌ی پێزانینی زۆری ئێمه‌یه.
راشیدهگهیهنن ، فه‌رمانده‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانانى وه‌زاری، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه جێی شانازی هه‌مووانه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم لهكۆتادا رایدهگهێنێت ، پرسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و میكانیزمی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی تیمی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێم گفتوگۆی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.